کوردستانگرنگترین

هەندرێن شەش یاریزانی نوێی گواستەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەندرێن وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان شەش یاریزانی تازەی گواستەوە ریزەکانی و گرێبەستی ئەستێرەیەکیشی نوێکردەوە.

بە مەبەستی پتەو کردنی پێکهاتەکەی هەندرێن ئەمڕۆ گواستنەوەی شەش یاریزانی تازەی بۆ ریزی تیپەکەی راگەیاند و گرێبەستی یاریزانێکیشی تازەکردەوە، هەریەک لە زوبێر ئیدریس لە ریزی پیشمەرگەی هەولێر و محەمەد مستەفا لە برایەتی و حوسێن جەمال لە گازی باکوور و کاروان باپیر لە شێروانە و موسلیم حەمید لە زانکۆی جیهان و ئاکار ئیبراهیم لە برایەتیەوە پەیوەندیان بە هەندرێنەوەکرد.

هەندرێن سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی شادومان سەباح و بریاریشە لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستی زۆربەی یاریزانەکانی تازە بکاتەوە، هەریەک لە هێمن نازم و دیار عەلی دوو ئەستێرەی دیاری وەرزی رابردوو ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە.

بە راهێنەرایەتی دڵشاد مەعروف یانەی هەندرێن چەند رۆژێکە ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، لە وەرزی رابردوو یانەکە توانیبووی لە ریزبەندی11ـەم لە خولی نایابی کوردستان خۆی جێگیر بکات و ببێتە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستانیش بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button