ئیسپانیاگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چەناڵی یوتیوبەکەی باسی ریال مەدرید دەکات

دەڵێت: ریال مەدرید باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێیە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین ڤیدیۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەیدا لەگەڵ ریۆ فێردیناند باسی ریال مەدرید دەکات و دەڵێت :’ریال مەدرید باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێیە’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی ریال مەدرید دەڵێت :’ریال مەدرید باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێیە، هەندێک کەس دەڵێن ریال مەدرید بە بەختە، بەڵام وانییە ئەم یانەیە کەسایەتییەکی جیاوازی هەیە و خۆی بۆ ساتە هەستیارەکان ئامادە دەکات، ئێستا یانەکە دۆخی زۆر باشە، هیچ فشارێکیان لەسەر نییە’.

هەروەها دۆن دەڵێت: کاتێک لە ریال مەدرید بووم متمانەی تەواوم بەخۆم هەبوو، دەمزانی هەرچی لەتوانامدا هەبێت لەپێناوی یانەکە دەیکەم، خۆگونجاندن لەگەڵ یانەکە ئەستەم بوو، بەڵام دەمزانی لە باشترین یانەی جیهان یاریی دەکەم’.

کریستیانۆ دەشڵێت :’من شانازی بەوە دەکەم هەشت بۆ نۆ وەرز لەو یانەیە یاریم کرد و چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و پێڵاوی زێڕین و چەندان نازناو و خەڵاتم لەو یانەیە بەدەستهێنا، “ ریال مەدرید هەرگیز لە ژێر فشاردا ناشێوێت، ئەوە راستییەکە’.

دۆن لەبارەی براوەی باڵۆن دۆر لە ساڵانی داهاتوودا دەڵێت :’ئێمباپێ دەتوانێت لە چەند ساڵی داهاتوودا باڵۆن دۆر بباتەوە، رەنگە هالاند و بێڵینگهامیش بیبەنەوە، هەروەها لامین یامالیش’.

لەبارەی هاوڕێیەکانی دەڵێت :’دەبێ رێز لە بڕیاری وازهێنانی کروس بگرین، دەیتوانی بۆ چەند ساڵێکی دیکەش یاری بکات، پێپێ لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا سەرکردەیە، کەسێکی زۆر گەورەیە، ئێمباپێ ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، ریال مەدرید راهێنەر و سەرۆکێکی باشی هەیە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button