ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

تووشی ڤایرۆسێکی نادیار بووە

Yariga App

یاریگا –

دۆخی تەندروستیی راوول ئاسێنسیۆ، بەرگریکاری لاوی یانەی ریال مەدرید بەرەو خراپتری چووە و بەگوێرەی دوایین زانیاریی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

پێگەی کادینا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، ئاسێنسیۆ بەهۆی ڤایرۆسێکی نادیارەوە تووشی هەوکردنێکی توندی گەدە و ریخۆڵە بووە و  ئێستا لە نەخۆشخانەیە بۆ ئەوەی پشکنینی وردی بۆ بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاریگەری ڤایرۆسەکە هێندە توند بووە کە ئاسێنسیۆ تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا 6 کیلۆگرام لە کێشی جەستەی لەدەستداوە. ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو کە رێگری لێکرد لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن ئامادەبێت و گەشتی ئەڵمانیا نەکات.


سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان، رۆژنامەنووس میگێل ئەنخێل دیاز ئاشکرای کردووە کە ئاسێنسیۆ بەدڵنیاییەوە ناتوانێت لە یارییەکەی شەوی سێشەممە لە لالیگا بەرامبەر یانەی ئالاڤێس لە بێرنابیۆ ئامادە بێت، بەڵام یاریزانەکە و تیمە پزیشکییەکە هیوادارن کە بتوانێت چاکببێتەوە و بۆ یاریی داهاتووتر بەرامبەر ریال بێتیس، کە بڕیارە رۆژی هەینی 24ـی نیسان بەڕێوەبچێت، ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button