ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سەرەڕای رەخنەکان، ناگلیسمان ئامانجی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئەڵمانیا لە گه‌ڕی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر هەنگاریا یاری دەکات و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ئامانجی ووڵاته‌كه‌ی  ئاشكرا ده‌كات.

خەونەکانی ئه‌ڵمانیا له‌ یۆرۆی 2024 لە قۆناخی چارەکی کۆتایی دوای دۆڕانیان بەرامبەر ئیسپانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک كۆتایی هات، پاشان چوار یاریزان وازهێنانی خۆیان لە یاری نێوده‌وڵه‌تی راگەیاند ئه‌وانیش، مانوێل نۆیەر، تۆنی کرۆس، ئیلکای گۆندۆگان و تۆماس مۆلەر بوون.

ناگلسمان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا  گوتی،

یەکەم یاری دوای پاڵەوانێتی ئەوروپا گرنگە بۆ پاراستنی هێزی تیپه‌كه‌، ئێمە بە ئەنقەست هیچ شتێکی نوێمان لە مەشقەکاندا نەکرد .دەمانەوێت جارێکی تر دۆخی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ببینینه‌وه‌.

سەرەڕای ئەو رەخنانەی کە لەلایەن میدیاکانی ئەڵمانیاوە رووبەڕوویان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیان بردنەوەی مۆندیالە.

ناگلسمان گوتی،

ئامانجی ئێمه‌ گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ بیرله‌وه‌كه‌ینه‌وه‌ بتوانین مۆندیالی 2026 ببه‌ینه‌وه‌، من ناتوانم لە هەندێک لەو لێدوانانە تێبگەم كه‌ ئاراسته‌كه‌مان ده‌كرێت، ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ن ئێمه‌ ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ره‌خنه‌ی زۆرمان لێده‌گیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،

کاتێک راهێنەرێک دەڵێت دەمەوێت ببینه‌ پاڵەوانی جیهان، لەسەر ئەوە رەخنەی لێدەگیرێت ، پێموایە ئەمە شێتانەیە، من مانشێتەکانی رۆژنامەکان دەخوێندەوە، ره‌خنه‌كان كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌.

ناگلسمان جەختی لەوە کردەوە کە ئەڵمانییەکان دەتوانن لە ئیسپانیا فێربن، کە لە دوای پاڵەوانێتی ئەوروپا  ئۆڵێمپیادیشیان بردەوە.

کاتێک پرسیاری لەبارەی یاریزانه‌ نوێیەکانی پێکهاتەکەی لێکرا، ناگلسمان گوتی،

یاریزانە نوێیەکان توانای ئەوەیان هەیە  كاریگه‌ری خۆن له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌بێت، ئەم کۆمەڵەیە خۆی بە باشی دەناسێت، تەنانەت ئەگەر چەند یاریزانێکی نوێش هەبن، پاسکال گڕۆس یاری دەکات، بەڵام رۆڵی تۆنی کرۆس نابینێت، بەڵکو رۆڵی پاسکال دەگێڕێت.

لە کۆتاییدا گوتی، نیکلاس ڤۆڵکرۆگ لەبری ئیلکای گوندۆگان یاری دەکات مەرج نییە وەک ئەویش یاری بکات، به‌ڵام ده‌كرێت سوود له‌ باشیه‌كانی وه‌ربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button