ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئۆزیل داوایەک لە موسلمانانی جیهان دەکات

یاریگا
مەسوت ئۆزیل، یاریزانی ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەڕا داوا لە موسلمانانی جیهان دەکات بە هانای گەلی ئۆیغۆرەکان لە هەرێمی شینجیانگی چین بچن.

ناوەڕاستکارەکەی ئارسێناڵ لە تویتێکدا لە هەژمارەی خۆیدا رەخنە لە گەلانی موسلمانانی جیهان دەگرێت و داوایان لێدەکات کەبە هانای گەلی ئۆیغۆرەکان لە چین بچن، چونکە ئەوان لە ئێستادا زولمێکی زۆریان لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینی لێدەکرێت. ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە دەسەڵاتدارانی چینی بەزۆری هەوڵی گۆرینی بیروباوەری موسلمانەکانی ئەو هەرێمە دەدەن.

هەرێمی ئۆیغۆر دەکەوێتە شینجیانگی چینی و گەلێکی بەرەگەز تورکی موسلمانن و زۆربەی دانیشتوانی ئەم هەرێمەش سوننەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button