فهرهنسا
دادگای فەڕەنسا وەڵامی داواکەی بنزیمەی دایەوە سەبارەت بە کەیسەکەی ڤاڵبیۆنا
یاریگا- دادگای باڵای فەڕەنسا داواکەی کەریم بنزیمەی ڕەت کردەوە سەبارەت بە کەیسەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ ماتیۆ باڵبیۆنای هاونیشیمانیی.
لە وەتەی ساڵی 2015 بنزیمە گیرۆدەی ئەم کەیسەیە کە تۆمەتبارە بە هەڕەشەکردن لە ڤاڵبیۆنای هاوتیمی پێشووتری لە فەڕەنسا و ناچارکردنی بە پێدانی بڕە پارەیەک لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی کاسێتێکی ڤیدیۆیی کەسیی ماتیۆ.
دادگاکە ڕەتی کردەوە بە داواکەی هێرشبەرەکەی ڕیاڵدا بچێتەوە، بۆیە ناوبراو دەبێت هەر بچێتە بەردەم دادگا و ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی ببێتەوە.
لە دوای ئەو کێشەیەوە، بنزیمە لە ڕیزی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان دوورخراوەتەوە و بەردەوام لەلایەن بڕیاربەدەستانی وەرزشیی ئەو وڵاتەوە جەخت لە کۆتایهاتنی پەیوەندی یاریزانەکە و هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکەنەوە.