دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسا کەوتووەتە خۆی و مان یونایتد یاریزانی دەوێت و چێڵسیش یاریزان دەردەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بەرگریکارێکی چێڵسی پێشکەشی مانچێستەر یونایتد کراوە و ڤالێنتین باڕکۆ نزیکە لە لالیگا…

بارسێلۆنا دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزا پێشکەشی یوڤێنتوس بکات – ESPN

مانچێستەر یونایتد نزیکە لە پێشکەشکرندی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی مانوێل یوگارتی لە پاریس سانجێرمانەوە – سکای سپۆرتس

چێڵسی بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری ئینگلیزی پێشکەشی مانچێستەر یونایتد کردووە، چونکە چیدیکە لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکادا نییە – تۆک سپۆرت

ڤالێنتین باڕکۆ، بەرگریکاری برایتن نزیکە لەوەی بە خواستن پەیوەندی بە سێڤییاوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

جیۆڤانی مانا، بەڕێوەبەری وەرزشی ناپۆلی جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە ئینگلتەرا، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ برایتن لەبارەی گواستنەوەی بیڵی گیلمۆر و کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی چێڵسی لەسەر گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو و بینینی نوێنەری سکۆت ماکتۆمینای، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد – جیانلوکا دی مارزیۆ

واتفۆرد و بۆرنمس لەسەر گواستنەوەی دانیێل جێبسن بە خواستن رێککەوتن – سکای سپۆرتس

نۆتینگهام فۆڕێست، ئۆفەری بێرنلی بۆ گواستنەوەی جۆ وۆڕۆڵ قبووڵکرد – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیدز یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی لارجێ رەمەزانی، هێرشبەری ئالمێریا بەبڕی 10.2 ملیۆن پاوەند – دەیلی مەیڵ

رەحیم ستێرلینگ، یاریزانی پێشووی ئینگلتەرا دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، هەرچەندە لە پلانەکانی وەرزی نوێی چێڵسیدا نییە – سکای سپۆرتس

چارلی پاتینۆ، هێرشبەری لاوی ئارسیناڵ پەیوەندی بە دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونا دەکات – ئاتلێتیک

فولهام و ئۆڵێمپیک لیۆن لەسەر گواستنەوەی راین چێرکی رێککەوتن – لیکیپ

بابەتی زیاتر

Back to top button