ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی فیلیپس پێشکەشکرا

فیلیپس نایەوێت لە ئیتیحاد بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس پێشکەشی مانچێستەر سیتی کردووە.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی پەلکێشی یانەکەی بکات، تاوەکو تیمێکی تۆکمە بۆ رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ ئامادەبکات.

هەرچەندە مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە گرێبەستی هەمیشەیی رێگە بە چوونەدەرەوەی فیلیپس بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک ئۆفەی گواستنەوەی هەمیشەیی پێشکەش نەکردووە.

ئاستۆن ڤیلا لە دوای گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند، ئێستا چاوی بڕیوەتە فیلیپس و یونای ئێمری، راهێنەری ڤیلانز پێی وایە، فیلیپس سوودێکی زۆری بۆ تیمەکەی دەبێت.

فیلیپس لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی 45 ملیۆن پاوەند لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد، بەڵام نەیتوانی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی بسەلمێنێت.

یاریزانە ئینگلیزییەکە لە ناوەڕاستی وەرزی رابردوودا، بە خواستن پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد و بەشداری لە یۆرۆی 2024دا نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button