ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ڕۆمەنیگە ئیرەیی بە ‘سیگناڵ ئیدونا پارک’ دەبات!

یاریگا- کارل هاینز ڕۆمەنیگە بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایەرن میونخ هیوا بە یاریگای بروسیا دۆرتمۆندی ڕکابەری مێژوویان دەخوازێت.

ڕۆمەنیگە لو لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: “هیوادارم گەورەترین یاریگامان لە ئەڵمانیادا هەبوایە، یاریگای سیگناڵ ئیدونا پار هی ئێمە بوایە، کە توانای لەخۆگرتنی 81,365 هاندەری هەیە. لە کاتێکدا یاریگای ئالیانز ئارێنای ئێمە تەنها جێگەی 75,000 هاندەری هەیە.”

بەڕێوبەرەکەی بایەرن میونخ باسی لەو پلانەی یانەکەشی کرد کە ویستوویانە یاریگاکەیان فراوانتر و ژمارەی کورسییەکانیشیان زیاتر بکەن بۆ 100 هەزار، بەڵام ئیدارەی شارەکە ڕێگەیان نەداون.

بابەتی زیاتر

Back to top button