چامپیۆنزلیگیاریگا

ترێزیچ: یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ وەکوو راهێنانێک بوو بۆ یاریزانەکانمان

یاریگا –

ئیدین تێرێزیچ، راهێنەری یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی، هۆکاری گۆڕانکارییەکانی لە کۆتا خولەکی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ، بۆ مەشق و راهێنانی یاریزانەکانی گەڕاندەوە.

دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی و لە یەکەم یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا میوانداری نیوکاسڵی کرد. یانە ئەڵمانیەکە لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدا بوو و دوای شکستێکی تاڵ کە لە یاریگای خۆی بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی 4-0، زۆر پێویستی بە بردنەوەیەک بوو لە یاریگای خۆیدا بۆ زیندووکردنەوەی رۆحیەتی یاریزانەکان و پاراستنی چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ، هەر بۆیە دوێنێ شەو چانس یاوەریان بوو و بەئەنجامی 0-2 سەرکەوتوو بوون و یاریگایان بەجێهێشت.

دوای ئەم یارییە تێرزیچ ستایشی قوتابییەکانی کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامە نووسانی دایەوە.

بۆچوونت لەسەر یارییەکە چییە؟

سەرکەوتن و هەوڵەکانمان پێویست بوو، لەوە باشتر نەدەبوو، کاردانەوەمان هەبوو و تۆڕی گۆڵەکەمان پاک راگرت، گرنگ بوو ئەم یارییە ببەینەوە تاوەکوو چانسەکانمان بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بە زیندووی بهێڵینەوە.

کوالێتی یاری نیوکاسڵ چۆن بوو؟

ئەمڕۆ وەک تیپێکی تەواو ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد، نیوکاسڵ لە کۆتا 13 یاریدا تەنها دوو یاری دۆڕاندووە و هەردووکیان بەرامبەر ئێمە بووە، ئەمڕۆ هەلی زۆر کەممان هەبوو بەلام کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کرد، ئەوان زۆرتر لە گێمی یەکەمدا هەوڵیاندا بە هێرشەکانیان ئێمە بگەڕێننەوە دواوە، ئێمە زۆر زوو پەی مان بە تاکتیکەکەیان برد و توانیمان کۆنتڕۆڵی هێرشەکانیان بکەین، بەڵام تا گۆڵی یەکەم کارمان قورس بوو دواتر هەمووشت لە بەرژەوەندی ئێمەدا بوو.

بۆچی یوسف مۆکۆکۆ و مارکۆ ریوس تەنها چوار خولەک یاریان کرد؟

ئامانجمان ئەوە بوو کە تەنها بەمەبستی مەشق و راهێنان چەند خولەکێک یارییان پێبدەم تاوەکوو بۆ یارییەکانیتر ئامادە بن.

بروسیا دۆرتمۆند بە کۆ کردنەوەی 7 خاڵ لە پێشەنگ و یانەی نیوکاسڵیش بە کۆ کردنەوەی 4 خاڵ لە کۆتایی رێزبەندی کۆمەڵەی F دایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button