ئه‌مریکاخووله‌کانی دیکەگرنگترین

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا ئازارت پێدەگەیەنن؛ دی ماریا باسی گرنگی تەندروستیی دەروونی دەکات

ناچاربووم پزیشکیی دەروونی ببینم

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی “کۆنمیبۆل لیبەرتادۆریس” چاوپێکەوتنێکی کردووە و تێیدا باس لە گرنگی تەندروستیی دەروونی دەکات.

رۆژ لە دوای رۆژ یاریزانان و وەرزشوانان بە گشتی زیاتر باس لە گرنگی تەندروستیی دەروونی لە وەرزشدا دەکەن. یەکێک لە نوێترین ئەو کەسانەی لەم بارەیەوە قسەی کردووە، ئانخێل دی ماریایە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یوتیوبی CONMEBOL Libertadores پەردەی لەسەر ئەزموونە کەسییەکانی خۆی لادا.

یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید دەڵێت:

من بە تەنیا دۆخی خۆم رێکخستەوە، بەڵام پزیشکی دەروونی کۆمەڵێک تێبینی و ئامۆژگاریی زۆری پێدام کە زۆر یارمەتیدەرم بوون. خەڵک درک بەوە ناکەن کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سووکایەتی بە کەسێک دەکەن یان مامەڵەیەکی خراپی لەگەڵ دەکەن؛ ئێمە هەموومان مرۆڤین، کێشەمان هەیە و بە ساتە باش و خراپەکاندا تێدەپەڕین. ئەمە تۆپی پێیە؛ یاری باشت دەبێت و یاری خراپیشت دەبێت، وەکوو هەر کەسێکی دیکە لە هەر کارێکی تردا.

دیماریا زیاتر دەدوێت و دەڵێت:

هەموو ئەمانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەرت هەیە، کاریگەرییان لەسەر منیش هەبوو. ناچار بووم بچمە لای پزیشکی دەروونی، بەڵام لە کۆتاییدا لە زۆر شت تێگەیشتم، ئەوە بە راستی یارمەتیدەرم بوو. جیاکردنەوەی شتەکان لە یەکدی قورسە، بەڵام تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر گرنگن؛ پێویستە یاریزانان سەیری ئەوە نەکەن کە خەڵک دەینووسێت. ئەمڕۆ تۆ لای ئەوان وەکوو خوداوەندێکیت و سبەیش… فەرامۆشکردنی ئەمانە وادەکات ئارامتر بیت و زیاتر لەو واقیعەدا بمێنیتەوە کە تێیدا دەژین.

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە سەیرکردنی ئەو قسانە تەنیا ئازار بە خۆت دەگەیەنێت. دی ماریا ئامۆژگاریی یاریزانە پیشەگەرەکانی کرد کە تاوەکوو دەتوانن کەمترین قسە لەبارەی خۆیانەوە بخوێننەوە، نەوەکوو تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکوو لە میدیاکانیشدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button