ئیسپانیاگرنگترین

پڕۆژەی نوێی ریال مەدرید؛ ڤینیسیۆس و ئێمباپێ وەکوو دوو کۆڵەکەی سەرەکی دەمێننەوە

مژدە بۆ مەدریدییەکان؛ ڤینیسیۆس پێش مۆندیالی 2026 گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ماڵئاواییە تاڵەکەی بەرامبەر بایرن میونشن، ریال مەدرید دەستیکردووە بە داڕشتنی نەخشەی وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای هەموو دەنگۆکان، یانە مەدریدییەکە بڕیاریداوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کیلیان ئێمباپێ وەکوو دوو ئەستێرەی سەرەکی پڕۆژەکەیان بمێننەوە.



ڤینیسیۆس؛ نوێکردنەوەی گرێبەست بەر لە مۆندیال
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ڤینیسیۆس جونیۆر و ریال مەدرید لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و یانەکە لە کاتێکی گونجاو بە فەرمی رایدەگەیەنێت کە چاوەڕوان دەکرێت پێش ئەوەی ڤینی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری مۆندیالی 2026 بکات، هەموو شتێک واژۆ بکرێت.

ئێمباپی؛ قەرزێک کە دەبێت بدریتەوە
سەبارەت بە کیلیان، ئەستێرە فەڕەنسییەکە خۆی یەکەم کەسە دان بەوەدا دەنێت کە ئەم وەرزە لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبووە. ئێمباپێ لە سۆشیاڵ میدیا نامەی بۆ هاندەران ناردووە و بەڵێنی داوە وەرزی داهاتوو بە شێوازێکی جیاواز بگەڕێتەوە. کارگێڕیی مەدریدیش متمانەی تەواوی پێیەتی و پێیان وایە کێشەی ئەژنۆی رێگر بووە لەوەی ئێمباپێی راستەقینە ببینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button