ئیسپانیاگرنگترین

بە ماسکەوە بەشداریی دەکات؛ فێرمین گەڕایەوە راهێنانەکان

ئامادەکاریی بۆ یاریی سێڵتا ڤیگۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەو لێدانە بەهێزەی لەلایەن موسۆوە لە میترۆپۆلیتانۆ بەریکەوت، یاریزانە لاوەکەی لاماسیا رۆژی یەکشەممە گەڕایەوە بۆ مەشقەکان.

فێرمین لۆپێز ئەو یاریزانە بوو کە زۆرترین کاریگەریی دەرکرانی بارسێلۆنای لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر بوو. ئەو کاریگەرییە هەم لە رووی دەروونی و هەم لە رووی جەستەییەوە بوو، دوای ئەوەی لە کاتی ئاڵەنگارییەکدا لێدانێکی بەهێز لەلایەن خوان موسۆی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆوە بەر دەموچاوی کەوت، کە بووە هۆی خوێنبەربوونێکی زۆر. سەرەڕای ئەوەش، فێرمین لە یاریگادا مایەوە و هەموو توانایەکی خۆی بەخشی تاوەکوو هانسی فلیک لە گێمی دووەمدا گۆڕانکاری پێکرد.

هەواڵە خۆشەکە بۆ بارسێلۆنا ئەوەیە کە یاریزانە لاوەکە دواجار رۆژی یەکشەممە دوای رووداوەکە گەڕایەوە بۆ مەشقەکان و سەرنجی تەواوی لەسەر یاریی رۆژی چوارشەممەیە بەرامبەر سێڵتایە. لەگەڵ ئەوەشدا بە ماسکێکی پارێزەرەوە مەشقی کرد کە تایبەت بۆ پاراستنی دەموچاوی دروستکراوە، چونکە هێشتا کاریگەرییەکانی لێدانەکەی لەسەر ماوە. ئەمە هەمان ئەو ماسکە نییە کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ماوەیەک پێش ئێستا بۆ چاکبوونەوە لە پێکانێکی ئێسکی رووخساری پۆشیبووی.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە دکتۆر پلاناس ناچار بوو لە ژووری خۆگۆڕینی یاریگای ئاتلێتیکۆدا برینەکەی بۆ بدوورێتەوە و ئەو ئازارەی چەشتی زۆر توند بوو. لە راستییدا، دوو هاوڕێی ناچار بوون بیگرن تاوەکوو برینەکەی بۆ بدوورنەوە. هەروەها دەبێت ئاماژە بەوەش بکرێت کە فێرمین پێشتر بە برینێکەوە لە نێوچەوانیدا بەشداریی یارییەکەی کردبوو، کە بەهۆی بەرکەوتنی پێڵاوی یەکێک لە هاوڕێکانی لە کاتی مەشقەکانی پێش یاریی چوون لە کامپ نۆو تووشی ببوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button