ئه‌ڵمانیا

یوسف موکۆکۆ خێزانەکەی ئاوارە دەکات

یاریگا –

یوسف موکۆکۆ یاریزانە لاوەکەی بروسیا دۆرتمۆند بە بڕینی پاڵپشتی مادی خێزانەکەی ئاوارە دەکات.

بێڵدی ئەڵمانی چەند وردەکارییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر بنەماڵەی یوسف موکۆکۆی یاریزانی دۆرتمۆندی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.

دایک و باوکی ئەو یاریزانە کە ساڵانە 6 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەیە، لە رۆژی هەینی ئەم هەفتەیەوە دەبێت لە ناو سەنتەری پەنابەری ئەم وڵاتەدا بژین. لە مێژە ئەم بابەتە مشتومڕی لەسەر دەکرێت کە ئایا بەڕاستی ئەوان دایک و باوکی راستەقینەی یوسف مۆکۆکۆن؟ یاریزانێک کە تەمەنی راستەقینەی زۆر زیاترە لەو تەمەنەی کە لەسەر بەڵگەنامەی لەدایکبوونی نوسراوە.

ئەم بابەتە دوای ناکۆکییەکی خێزانی گەیشتە لوتکە و تێیدا موکۆکۆ بڕیاریدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ باوکیدا ببڕێت و واز لە پشتگیریکردنی خێزانەکەی بهێنێت لە رووی داراییەوە. پەیوەندی یوسف لەگەڵ باوکی تەنها پارە بەیەکی دەبەستنەوە.

ماری موکۆکۆ و جۆزێف مۆکۆکۆ لە ئێستادا ماڵەکەیان لەدەستداوە و لە ناوەندێکی پەنابەران لە باشووری شاری هامبۆرگ دەژین، وەک لە هەواڵەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

هەموو شتێک لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2022 دەستی پێکرد کاتێک موکۆکۆ تەمەنی بوو بە 18 ساڵ دوای ئەوەی لە مانگی یەکدا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ بروسیا واژۆ کرد وبڕیاریدا چیتر کرێی خانووەکەیان بۆ نەنێرێت.

دایکی یوسف هەرچەندە رەتیکردەوە رەخنە لە کوڕەکەی بگرێت و گوتی:

” کێشە نییە، ئەو هێشتا گەنجە. من تەنها یەک منداڵم نییە، شەش منداڵم هەیە”. شارەوانی شوێنی نیشتەجێبوونی باشی بۆ ئێمە دۆزیەوە ،ئەوە باشە. منیش کاردەکەم.

دایک و باوکی یوسف ڤێلایەکی 350 مەترییان بەکرێ گرتبوو و دوای ئەوەی هێرشبەرە تەمەن 18 ساڵەکە وازی لە پشتیوانیکردنیان هێنا، ئێستا نیو ملیۆن یۆرۆ قەرزدارن و ناچارن لەمە بەدوا بچنە ناوەندێکی پەنابەران ژیان بەسەر ببەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button