ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

مباپێ ترسی خستووەتە دڵی هاندەرانی یانەکەی

یاریگا
کلیان مباپێ، ئەستێرەی فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە ئامادە نیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی تێلێ فووتی فڕەنسی بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکەی شازادەکان هیچ وەڵامێکی داواکاری بەرپرسانی یانەکەی ناداتەوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لە کاتێکدا یانەکەی پایتەخت چەندینجارە داوا لە گۆڵکارەکەیان دەکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

مباپێ تاوەکو وەرزی 2021-2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و ساڵانێکە یانەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button