ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەی نیکۆ ویلیامز دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا؟

بارسێلۆنا نایەوێت ئەم بابەتە درێژە بکێشێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نایەوێت بابەتی یەکلاکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویلیامز درێژە بکێشێت و دەیەوێت پێش ئەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە بگەڕێتەوە یانەکەی، ئەوان گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا چاوەڕێی بەڵێی نیکۆ ویلیامز دەکات بۆ ئەوەی دەست بە رێکارەکانی یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامز یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئاتلێتیک بلباو بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە بارسا چاوەڕێ دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوو ویلیامز وەڵامیان بداتەوە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا پەیوەندی بە فیلێکس تێنتا بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ دەکات، بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵبکات تا دەست بە تەواوکردنی گرێبەستەکە بکەن.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا ویلیامز خۆی یەکلانەکردووەتەوە بۆیە تا ئێستا وەڵامی بارسێلۆنای نەداوەتەوە، کە ئەو یاریزانە 22 ساڵانە لەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا و ئاستێکی بەرزی لە پاڵەوانێتییەکە پێشکەش کرد.

بارسێلۆنا دەیەوێت کەی گرێبەستەکە یەکلا بکاتەوە؟

بارسێلۆنا دەیەوێت پێش ئەوەی نیکۆ ویلیامز بگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکانی ئاتلێتیک بلباو، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یاریزانی یانە باسکییەکە بدات و بارسا دەیەوێت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی ویلیامز تەواو بکات.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا بە نیکۆ ویلیامزیان راگەیاندووە، دەتوانن سەرەتای مانگی داهاتوو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو بدەن، کە 60 ملیۆن یۆرۆیە.

وابڕیارە ویلیامز رۆژی 11ـی ئاب/ئۆگێست پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی ئاتلێتیک بلباو بکاتەوە، کە ئێستا دوای بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە پشوودایە، بارسێلۆنا دەیەوێت تاوەکو ئەو وادەیە گرێبەستەکەی نیکۆ یەکلا بکاتەوە، کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە لەپێشینەی کارەکانی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button