ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

لامین یاماڵ خانووی بۆ دایک و باوک و داپیرەی کڕی

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرە  یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا لامین یاماڵ خانووی بۆ دایك و باوكی و داپیری كری.

لامین یاماڵ له‌ یۆرۆی 2024 ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێشكه‌شكردووه‌ و رۆلی گرنگی هه‌بوو له‌گه‌یشتنی ئیسپانیا به‌ یاریی كۆتایی یۆرۆ بڕیارە شەوی یەکشەممە لە بەرلین رووبەڕووی ئینگلتەرا ببنه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ئاشكریكردووه‌، یاماڵی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خۆشه‌ویستی زۆری بۆ دایك و باوكی داپیره‌ی هه‌یه‌، كاتێك كه‌ مه‌شق و راهێنان و یاریی نیه‌، کاتێکی زۆر لەگەڵ داپیرەی بەسەر دەبات و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر له‌ نێوانیان هه‌یه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوور لە تۆپی پێ، یاماڵ پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ خێزانەکەی هەیە و له‌گه‌ڵ باوكی وه‌ك هاورێن و كاته‌كانی زۆربه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرت و سه‌ن، لامین یاماڵ خانووی بۆ دایکی و باوکی و داپیرەی کڕیوە، ئەو موڵکە کە بۆ داپیرەی کڕیویەتی دەکەوێتە ناوچەی رۆکافۆندا لە شاری ماتارۆ کە شارۆچکەیەکی کەتەلۆنیایە، نزیک ئەو شوێنەی کە پێشتر داپیره‌ی تێیدا دەژیا، هەرکاتێک ده‌رفه‌تی هه‌بێت سه‌ردانی داپیره‌ی ده‌كات و لەگەڵ ئه‌و كات بەسەر دەبات،

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و خانووه‌ی بۆ دایك و باوكی كڕیوه‌، دەکەوێتە بارسێلۆنا و نزیكه‌ له‌ باره‌گای یانه‌ی بارسێلۆنا لە ناوچەیه‌كی گەورەیه‌.

یاماڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یۆرۆ به‌شداری له‌ چوار گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه‌ سێ ئه‌سیست و گۆلێكی هه‌یه‌، گۆڵه‌كه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرجوان به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا كردی.

بابەتی زیاتر

Back to top button