ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان گواستنەوەی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی پیۆتر زێلینسكی پۆڵەندی و یاریزانی پێشووی ناپۆلی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئینتەر میلان لە هەژماری فەرمی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ناوەڕاستكارە پۆڵەندییەكەی بۆ یانەكەیان راگەیاند.


زێلینسكی لەهاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی لەگەڵ ناپۆلی كۆتایی هات و بە خۆڕایی یانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە پاڵەوانی سێریا ئەیەوە كرد.

گرێبەستەكەی زێلینسكی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ ئینتەر بۆ ماوەی سێ ساڵ و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە دەبێت.

زێلینسكی ساتی واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر میلان

وەرزی رابردوو ناوەڕاستكارەكەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا لەگەڵ ناپۆلی بەشداری لە 35 یاریدا كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button