ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

بۆچی بارسێلۆنا هەواڵی رۆیشتنی فێلیکس و کانسێلۆی سڕییەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا چەند خولەکێک دوای راگەیاندنی هەواڵی رۆیشتنیان، هەواڵی رۆیشتنی جواو فێلیکس و جواو کانسێلۆی سڕییەوە.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ماڵپەڕی فەرمی و سۆشیاڵ میدیای یانەکە هەواڵی رۆیشتنی جواو فێلیکس و جواو کانسێلۆی راگەیاند و دووپاتیکردەوە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنی ئەو دوو یاریزانە، دەگەڕێنەوە یانەکانیان، کەچی دوای چەند خولەکێک یانەکە هەواڵی رۆیشتنی هەردوو یاریزانەکەی سڕییەوە و تەنیا هەواڵی رۆیشتنی مارکۆس ئەلۆنسۆ مایەوە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، هێشتا بارسێلۆنا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و مانچێستەر سیتی لەگفتوگۆدایە و دەیەوێت جواو فێلیکس و جواو کانسێلۆ لە یانەکانیان بەردەوام بن، بارسا تەنیا بۆ ئەوەی رایبگەیەنێت ماوەی خواستنەکەیان کۆتایی هاتووە، وەکو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی هەواڵەکەی بڵاوکردبووەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی شێوازی داڕشتنی هەواڵەکە هەڵە بوو، هەردوو هەواڵەکە سڕایەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ فێلیکس و کانسێلۆ لەگفتوگۆدایە و دەیەوێت هەردوو یاریزانە پۆرتوگاڵییەکە رازی بکات، لە یانەکە بمێننەوە کە هاوینی رابردوو بە خواستن پەیوەندییان بە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە کرد.

فێلیکس لە ماوەی وەرزێک لەگەڵ بارسا لە 44 یاری 10 گۆڵی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کرد و کانسیلۆش لەگەڵ بارسێلۆنا لە 42 یاری 4 گۆڵی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button