ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

چاڤی بە بڕیارێکی یەکلایکەرەوە وەڵامی ئۆفەرەکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی بە بڕیارێکی یەکلايکەرەوە وەڵامی ئەو ئۆفەرانە دەداتەوە كه‌ رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان پێكردبوو.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاند، چاڤی ئۆفەری زۆری لە یانه‌كانی پێگه‌یشتووه‌، هەموویان لە دەرەوەی ئیسپانیان، هەروەها لە سعودیە و قەتەریشەوە ئۆفه‌ری بۆ هاتووه‌.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لەو یانانه‌ی ئارەزوویان ده‌كرد گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چاڤی بكه‌ن، یانه‌ بەهێزەکان بوون، بەڵام چاڤی هەموو ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، چاڤی بڕیارێکی روون و ئاشکرای داوە لانیکەم بۆ ماوەی وەرزێک پشوو دەدات و چێژ لە کاتەکانی لەگەڵ خێزانەکەی وەردەگرێت و وزەی خۆی بۆ داهاتوو كۆده‌كاته‌وه‌ .

رۆژنامەکە له‌ كۆتاییدا روونیكردۆته‌وه‌، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ كه‌شی مه‌شق و راهێنان دووربكه‌وێته‌وه‌،  پێی وایه‌ دوای ئەو ماوەیەی لە بارسا ژیاوە، پێویستی بە ماوه‌یه‌ك پشوو هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button