ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەك ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانی و كاپتن و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بڕیاری جێهێشتنی ریزەكانی یانەكەی داوە.

گرێبەستەكەی رۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.


بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، سێرجی رۆبێرتۆ بریاریداوە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، ماوەیەك پێش ئێستا بارسێلۆنا بە سێرجی گوتووە كە دەیانەوێت بۆ وەرزێكی دیكەش لە یانەكە بەردەوام بێت و یاریزانەكەش رازی بووە، بەڵام دواتر پێیان را گەیاندووە كە ئێستا بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ناتوانن ناوی تۆمار بكەن و دەبێت تا 10ی ئاب چاوەڕێ بكات، بەڵام رۆبێرتۆ ئامادە نەبووە ئەو ماوەیە چاوەڕێ بكات.

هەمان سەرچاوەی ئیسپانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چەند یانەیەكی دیكەی خولی ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی رۆبێرتۆ دەدەن لەوانە سێڤییا، ڤالێنسیا و جیڕۆنا، هەروەها ئینتەر میلانیش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات، بەڵام خواستی یاریزانەكە یاریكردنە لە پرێمەرلیگ.

سێرجی رۆبێرتۆ

وەرزی رابردوو رۆبێرتۆی 32 ساڵان بەشداری لە 24 یاری كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button