ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

یانەی قادسیەی سعوودی بەفەرمی گرێبەستی ناچۆی راگەیاند

یاریگا –

یانەی قادسیەی سعوودی بەفەرمی گرێبەستی ناچۆ فێرناندێز بەرگریکاری ریال مەدریدی راگەیاند.

یانەی قادسیەی سعوودی بە ڤیدیۆیەک گرێبەستی ناچۆ فیرناندێز بەرگریکاری ئیسپانی راگەیاندووە، ناچۆ دوای 23 ساڵ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت کە لەوەتەی ساڵی 2001 ناچۆ لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکرد.

ناچۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەی قادسیەی سعوودی واژۆ کردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسی ئەو یانە سعوودییە دەپۆشێت.

ناچۆ لەبارەی رۆیشتنی لە ریال مەدرید دەڵێت :’یانەی ریال مەدرید تاوەکو کۆتایی چاوەڕێی منیان کرد، تاوەکو گرێبەستەکەم لەگەڵ یانە نوێیەکەم واژۆ کرد ئەوان چاوەڕێی منیان کرد، من بۆ هەمیشە سوپاسی یانەکە دەکەم، من پێویستیم بە رێوڕەسمی ماڵئاوایی نییە بۆ ئەوەی خۆشەویستی هاندەرانی ریال مەدرید بزانم’.

هەروەها ناچۆ گوتیشی :’من نامەوێت رووبەڕووی ریال مەدرید یاریی بکەم، بۆیە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی قادسیە دەکەم، من هێشتا یانەی داهاتووم یەکلا نەبووەوە، بۆیە هاوشێوەی کرووس رێوڕەسمی ماڵئاواییم نەکرد، من لەگەڵ یانەکەمان قسە دەکەم ئەگەر رێوڕەسمێکی بچووک لە ڤالدێبێباس رێکبخەین بە بۆنەی ماڵئاواییکردنم لە یانەکە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button