ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئەو کارەی راهێنەرەکانی دوای فێرگسۆن کردویانە، سۆلشایەر ئامادە نیە بیکات

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند هیچ کاتێک ئۆتۆمۆبێلەکەی لەو شوێنەی فێرگسۆن ئۆتۆمۆبێلەکەی پارک دەکرد راناگرێت.

رۆژنامەی میرەری بریتانی بڵاویکردۆتەوە هەرچەند دوای وازهێنانی فێرگسۆن لە راهێنەرایەتی مان یو، هەر یەکە لە دێڤید مۆیس، لویس ڤان خال و خۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگاڵی بە شتێکی ئاساییان زانیوە و لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمۆبێلەکەی فێرگی ئۆتۆمۆبێلی خۆیان دەوەستێنن، بەڵام سۆلشایەر دەڵێت ” ئەو شوێنی سەرۆکە و هەرگیز ئامادە نیم ئەم کارە بکەم “.

سۆلشایەر لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 366 یاری لە ژێر راهێنەرایەتی سێر ئالێکس فێرگسۆن ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button