یۆرۆی 2024

کاپێلۆ: کرواتیا ترسناکترین هەڵبژاردەیە بۆ ئیتاڵیا

Yariga App

فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری ناوداری ئیتاڵی دەڵێت وڵاتەکەی رووبەرووی خراپترین بژاردە دەبێتەوە لەنێو سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکان.

ئیتاڵیا لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکاندا پێویستی بە بە بردنەوە یان بەرامبەربوونە لەگەڵ کرواتیا تاوەکو بگاتە قۆناغی داهاتوو ، بەڵام کاپێلۆ ئاگاداریان دەکاتەوە رووبەرووبوونەوەی کرواتیا زۆر سەخت دەبێت و لە گۆشەیەکدا بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت نوسیوییەتی

زۆر کەس کرواتیایەک دەبینێت کە لە کۆتاییەکانی خۆیدایە، بەڵام من هەڵبژاردەیەکی پاڵەوان دەبینم کە پشتییان گیراوە  و تەنها بۆ پێشەوە دەڕۆن. ئەوان ترسناکترین بەرامبەرن بۆ ئیتاڵیا، گەوهەری کرواتیا لە هێڵی ناوەڕاستدایە بە برۆزۆڤیچ، مۆدریچ و کۆڤاسیچ. راستە وەکو ئیسپانیا هێڵی ناوەڕاستییان خێرانیە بەڵام لەوان تەکتیکی ترن، بۆیە پێویستمان بە ئیتاڵیایەکە لە هەڵەکانی یارییەکانی پێشوو وانەی وەرگرتبێت و دووبارە نەکاتەوە.

لە یاری دووهەمی هەمان کۆمەڵەدا، ئیسپانیا کە گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکردووە رووبەرووی ئەلبانیا دەبێتەوە. لەباری دۆڕانی ئیسپانیا ئەگەری ئەوە هەیە ئیتاڵیا بە بەرامبەربوونیش ماڵئاوایی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button