دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئۆلیس “بەڵێ”ی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەرووپا کرد

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا مایکل ئۆلیسی یاریزانی کریستاڵ پاڵاس لەنێو یانە خوازیارەکانیدا خۆی یەکلایی کردەوە و بڕیاری خۆی دا و دەچێتە دەرەوەی پرێمەرلیگ.

ئۆلیس کە ماوەیەکە بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانەکان، بەتایبەت چێڵسی و نیوکاسڵ و بایرن میونشن، ئەوەی دواتریانی هەڵبژاردووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤد ئۆرنستین ئەو یاریزانە فەڕەنسیە بەڵێی بۆ باڤارییەکان کردووە.

دەیڤد نووسیویەتی کە هەفتەی رابردوو پەیوەندییان بە کریستاڵ پاڵاسەوە کردووە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە لەگەڵ بایرن رێککەوتوون بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە 22 ساڵانەکەی باڵی یاریگا.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە گرێبەستی یاریزانە 22 ساڵانەکە لەگەڵ پاڵاس مەرجی هەڵوەشاندنەوەی تێدایە و یانە ئەڵمانییەکەیش ئەو مەرجە جێبەجێ دەکات.

هاوینی رابردوو بوو مایکل بریاری دا رووبکاتە چێڵسی، بەڵام گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ یانەکەی واژۆکردەوە.

ئۆلیس وەرزی رابردوو بە تەواوەتی درەوشایەوە، بە جۆرێک لە تەنها 19 بەشداریکردندا توانی 10 گۆڵ بکات و 6 ئەسیستیشی هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button