ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

یاریزانێکی بارسێلۆنا لە پێکانەکەی رزگاری بوو

یاریگا
کلێمێنت لێنگلێت، بەرگریکاری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی کردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی بەرگریکارە فڕەنسیەکەی کەتەلۆنیەکان بە هۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لێگانێس لە لالیگا نەکرد، ئەمڕۆ گەڕایەوە و بەبێ کێشە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردووە و چانسێکی باشی هەیە بۆ بەشداری کردن لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند.

لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانە ئەڵمانیەکە ناتوانێت سوود لە تواناکانی پیکێ، ئالبا و نێلسۆن سێمیدۆ ببینێت.

Back to top button