ئاسیا

یاریزانێکی دیکەی بارسێلۆنا روو لە خولی سعودیە دەکات

یاریگا

رۆژانە گوێبیستی چوونی یاریزانە دیارەکانی ئەوروپاین بۆ خولی سعودیە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو یاریزانێکی دیکەی بارسێلۆنا پەیوەندی بەم خولەوە بکات.

یانەی نەسڕی سعودی یەکەم یانە بوو کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆی گواستنەوە ریزەکانی و دەرگای چوونی ئەستێرەکانی دیکەی بۆ خولی رۆشن خۆشکرد و لە دوای ئەو یاریزانە، چەندان یاریزانی دیکە روویان لەو خولە کرد.

پۆل بالوس لە رۆژنامەی ئاتلێتیک زانیاری دەستکەوتووە، کلێمێنت لێنگلێت بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە، هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر ئەو یاریزانە فەرەنسیەکە وەرزی داهاتوو لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button