قاوەی یاریگاگرنگترین

ئێمباپێ مەرجێکی بۆ چێڵسی هەیە و بارسێلۆنا جووڵەکانی لە مانچێستەر دەستپێکردووە

کیلیان ئێمباپێ ئامادەیە بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک، پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات، بەو مەرجەی لە هاوینی داهاتوودا، بچتە ریزەکانی ریال مەدرید – سپۆرت

هاری کەین ئامادەیە لە بەشێکی زۆری مووچەکەی خۆش بێت، تاوەکو پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات – بیڵد

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ دەستپێکردووە – تۆک سپۆرت

نەسر و تۆتنهام ململانێ لەسەر گواستنەوەی کلێمێنت لێنگلێت، یاریزانی بارسێلۆنا دەکەن – سکای سپۆرتس

شەبابی سعودی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ویلیان، پێشکەش بە فولهام کردووە – ئاتلێتیک

ئینتەر میلان گرنگی بە تاکێهیرۆ تۆمیاسو، بەرگریکاری ئارسیناڵ داوە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

ئاستۆن ڤیلا چووە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی تایلەر ئادامس، یاریزانی لیدز یونایتد – مەیڵ

تۆتنهام نزیک لە واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ میکی ڤان دی ڤین، بەرگریکاری هۆڵنەدی و فۆڵفسبورگ – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ لیڤەرپوول کێبڕکێ لەسەر واژۆی رۆمیۆ لاڤیا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ساوسامتن دەکەن – ئیندیپێندێنت

ئینتەر میلان ئامادەیە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە وێستهام بکات و جیانلوکا سکاماکا بباتە ریزەکانییەوە – ئیڤینینگ ستاندارد

بێشیکتاش نزیکە لە گواستنەوەی نیکۆلاس پێپێ، یاریزانی ئارسیناڵ و ئەلێکس ئۆکسلەید چامبەرلەین، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول –  ئێکسپرێس

نۆتینگهام فۆرێست و وێستهام هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی واژۆی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەدەن – RMC

بابەتی زیاتر

Back to top button