گرنگترینیۆرۆی 2024

لوكا مۆدریچ باسی دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا دەكات

یاریگا –

لوكا مۆدریچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە شكستەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەكات.

شەوی رابردوو ئیسپانیا و كرواتیا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ماتادۆر كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

گۆڵەكانی ئیسپانیا لەلایەن مۆراتا لە خولەكی 29، فابیان رویز لە خولەكی 32 و كارڤاخال لە خولەكی 47 تۆمار كران.


لە دوای یارییەكە مۆدریچ گوتی:

ئەمە ئەو ئەنجامە نەبوو كە ئێمە وویستمان، دوو یاریمان لەبەردەم ماوە بۆ قەرەبووكردنەوە، لە گێمی یەكەمدا ئێمە لە ئاستی خۆماندا نەبووین، وزەمان لەدەستدابوو ئەوانیش بەوە سزایانداین.

لە گێمی دووەم باشتر بووین، هەلی گۆڵكردنمان درووستكرد بەڵام نەمانتوانی گۆڵ بكەین و ئەوەش بەس نەبوو.

ئیسپانیا شایستەیی بردنەوە بوون، ئەنجامەكە زیاتر بوو لەوەی كە چاوەڕوان دەكرا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كرواتیا لە دووەم یاری خۆیدارووبەرووی ئەلبانیا ببێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button