ئیسپانیا

ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەدا بە پێش مانچێستەر سیتی کەوتەوە

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە نوێترین بەهای بازاڕی گواستنەوەکاندا بە پێش مانچێستەرسیتی پێشەنگ کەوتەوە و بووە خاوەنی گرانترین پێکهاتەی جیهان.

ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دوو زلهێزی ئێستای تۆپی پێی جیهانن، شەڕەکانیان لەم چەند ساڵەی دواییدا چارەنووسی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی روون کردۆتەوە.

لە سێ وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، ریال توانی دووجار سیتی لە پاڵەوانەتییەکە دووربخاتەوە و نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، وەرزی رابردووش ئەوا سیتی بوو کە ریالی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا کردە دەرەوە و دواجاریش توانی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە. یارییەکانی ئەم دوو یانەیە خەریکە دەبێتە دێربی ئەوروپا.

لەمەودوا دەتوانین بڵێین ریال و سیتی گەورەترین رکابەری وەرزی داهاتووی بۆ چامپیۆنزلیگن. لەم ساڵانەی دواییدا بلوز هەمیشە گرانترین تیپی جیهان بووە و کۆی بەهای یاریزانەکانی لە هەموو تیپەکانی ئەوروپا و تەنانەت ریالیش زیاتر بووە، بەڵام ئەمڕۆ ئاس نووسیویەتی بە پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ و ئێندریک هاوسەنگی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ریال گرانترین و بەنرخترین پێکهاتەی بە بڕی 1 ملیارد و 326 ملیۆن یۆرۆ هەیە.

هەمووان چاوەڕێی ئەوەن وەرزی بزانن داهاتوو ریال مەدرید بەم پێکهاتە تۆقێنەر و بو بەهایەی کە درووستی کردووە وەرزی داهاتوو دەتوانێت جەند نازناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button