ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن بڕیار لەسەر چارەنووسی کیمیچ دەدات

بڕیاری کۆتایی...

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی دەستبەرداری جۆشوا کیمیچی ناوەڕاستکاری تیپەکەی دەبێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەرداری جۆشوا کیمیچ ببێت ئەگەر ئۆفەرێکی شیاوی پێشکەش بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گفوگۆی نێوان یانە و یاریزانەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەتەواوی وەستاوە، باڤارییەکان نایانەوێت لە هاوینی داهاتوو بەبێبەرامبەر یاریزانەکە لەدەست بدەن، بۆیە ئامادەن لەم هاوینە دەستبەرداری ببن.

بایرن لە سەرەتای وەرزی رابردووەوە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکەی دەدا، بەڵام کیمیچ دەیویست بزانێت کێ دەبێت بە راهێنەری داهاتووی یانەکە، ئەوکات بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

لە کۆتایی وەرز تۆماس توخێل یانەکەی جێهێشت، ڤێنسێنت کۆمپانی لەشوێنی ئەو پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەگرت، بەڵام پێدەچێت کۆمپانی راهێنەری دڵخوازی کیمیچ نەبێت، بۆیە ئارەزووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناکات.

لە ئیسپانیا بارسێلۆنا و لە ئینگڵتەڕاش یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن، خۆیان ئامادەکردووە لە مێرکاتۆی هاوینە ئۆفەری خۆیان پێشکەش بە بایرن بکەن.

کیمیچ لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 390 یاری کردووە، 42 گۆڵی کردووە و 104 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، هەشت نازناوی بۆندسلیگا، یەک نازناوی جامی جیهانی یانەکان، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، سێ نازناوی جامی ئەڵمانیا و شەش نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button