دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ کۆنتی شۆڕش لە ناپۆلی بەرپادەکات و لامپارد بیری راهێنەرایەتی دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

یاریگا –

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێبێرێچی ئیزێ لە کریستال پاڵاس دەستنیشان دەکرێت، بڕونۆ گیمارێش لە نیوکاسڵ دڵخۆشە و فڕانک لامپارد دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی….

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێبێرێچی ئیزێ، یاریزانی کریستال پاڵاس، 25 ساڵ دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند، تۆتنهام لە سەرووی گرنگیپێدەرانەوەیە – دەیلی مەیڵ

ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری نوێی ناپۆلی رۆمێلو لوکاکوی کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی، چێڵسی ئامادەیە بە 15 ملیۆن یۆرۆ رێگە بەچوونە دەرەوەی بدات – لا ریپوبلیکا

بڕونۆ گیمارێش دڵخۆشە لە نیوکاسڵ یونایتد، سەرەڕای گرنگیپێدانییەوە لەلایەن ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی – میرەر

فڕانک لامپارد، راهێنەری پێشووی چێڵسی دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی، تاوەکو ئێستا ئۆفەرێکی فەرمی رەتکردووەتەوە – تۆک سپۆرت

نیوکاسڵ و لیڤەرپوول کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی یانکوبا مێنتێ، ئەستێرەی فاینۆرد دەکەن – تێلێگراف

بایرن میونشن جارێکی دیکە گفتوگۆکانی لەگەڵ پاڵینیا، ناوەڕاستکاری فولهام دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای شکستهێنانی گواستنەوەکەی لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا – فلۆریان پلێتێنبێرگ

پێویستە ئاستۆن ڤیلا بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانان ببێت، تاوەکو خۆی لە پێشێلکردنی یاساکانی قازانج و بەردەوامیی بپارێزێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کیران تێرنی، بەرگریکاری سکۆتلاندی و ئارسیناڵ دەیەوێت بگەڕێتەوە سێڵتک – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئادام وارتن، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی کریستال پاڵاس دەبێتە ئامانجی سەرەکی مانچێستەر سیتی، بەڵام پێناچێت گواستنەوەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵ بکرێت – ستاندارد

وۆڵڤز هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ رۆدریگۆ گۆمێس، هێرشبەری براگا دەدات، لە ئیسپانیاش ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەرهێڵە – ئێکسپرێس 

گفتوگۆکانی نێوان ماینز و لیڤەرپوول لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی سێپ ڤان دێن بێرگ بەردەوامن – سکای دۆچلاند

لەوانەیە کاومین کێڵێهێر، گۆڵپارێزی یەدەکی لیڤەرپوول بیر لە جێهێشتنی ئانفیڵد بکاتەوە، سێڵتک و برێنتفۆرد چاودێری دەکەن – لیڤەرپوول ئیکۆ

تۆتنهام و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کریس فوریخ، هێرشبەری شتوتگارت دەکەن – بیڵد

ریال سۆسیداد گفتوگۆکانی لەگەڵ سێرجیۆ گۆمێز، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

سێڵتک گرنگی بە کریس مێفام، بەرگریکاری وەیڵزی و بۆرنمس داوە، بەڵام یانەکەی باشووری بەریتانیا داوای هەشت ملیۆن پاوەند دەکات – وەیڵز ئۆنڵاین

بۆڕووسیا دۆرتموند، ئامانجی سەرەکی مێرکاتۆی هاوینەی داهاتووی دەستنیشانکردووە و هەوڵی گواستنەوەی جەیک ئۆبڕاین، بەرگریکاری لیۆن دەدات – ئایرش ئیندیپێندێنت

بێرناردۆ سیلڤا هەوڵی رازیکردنی جواو نێڤێس، یاریزانی بێنفیکا دەدات، پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات – گۆڵ

ئیپسویچ تاون، نۆرویچ سیتی و سێڵتک بۆ گواستنەوەی ئایدن مەکجیناڵی، 17 ساڵی کوینز پارک رەینجەرس ئامادەن – دەیلی رێکۆرد

بابەتی زیاتر

Back to top button