ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

دوای دوو ڕۆژ لە وازهێنانی جیمناسیا، مارادۆنا گەڕایەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکە!

یاریگا- تەنها دوو ڕۆژ دەبێت دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا وازهێنانی خۆی لە یانەی جیمناسیای بەشدار لە خولی ئەرجەنتینی ڕاگەیاند، وا ئەفسانەکەی تانگۆ دیسانەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرپەرشتی کردنەوەی.

بڕیاری دەستبەرداربوونەکەی، وەک لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکنی وڵاتەکەیدا هاتبوو، بۆ خۆ-هەڵنەبژاردنەوەی گابرێل پێلێگرینۆی سەرۆکی یانەکە دەگێڕایەوە لە هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆکایەتیکردنی جیمناسیا، کاتێک ناوبراو هۆکار بووە بۆ ئەوەی مارادۆنا بکات بە ڕاهێنەر.

ئەمڕۆش میدیاکانی ئەرجەنتین و جیهان بڵاویان کردۆتەوە کە دیێگۆ لەگەڵ پاڵێوراوە نوێیەکان بۆ سەرۆکی یانە، گەشتۆتە ڕێککەوتن و بەردەوام دەبێت لە سەرپەرشتی کردنەوەی یانەکە.

جیمناسیا لە ژێر ڕاهێنەرایەتی کردنی مارادۆنا، لە 8 یاریاندا تەنها 9 خاڵیان کۆ کردۆتەوە و لە 5 یاریدا دۆڕاون. ئێستا لە پلەی 22ی خولی ئەرجەنتینین لە کۆی 24 یانەی بەشدار.

بابەتی زیاتر

Back to top button