ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەیاریگا

ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی لە سعوودیەوە پێشکەشی کاسیمێرۆ دەکرێت

یاریگا –

یانەیەکی سعوودی ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بە کاسیمێرۆ بدات بۆ ئەوەی ناوەڕاستکارە بڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەڕی CaughtOffsideـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی نەسڕی سعوودی ئامادەیە ئۆفەرێک بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ تا 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی کاسیمێرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر یونایتد بکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت سەرەتا چارەنووسی ئێریک تێن هخا یەکلابێتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە یان دوور دەخرێتەوە، ئینجا چارەنووسی کاسیمێرۆ روونتر دەبێتەوە.

یانەی نەسڕی سعوودی کە سەرەتای ساڵی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە مانچێستەر یونایتدەوە بردە ریزەکانی، دەیەوێت ئەستێرەیەکی دیکەی شەیتانە سوورەکان پەلکێش بکات، کە دوو وەرزە کاسیمێرۆ لە مان یونایتد یاریی دەکات و ئەم وەرزە بەهۆی دابەزینی ئاستی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و بۆ کۆپا ئەمریکا بانگهێشتی کۆپا ئەمریکا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button