ئیسپانیاگرنگترین

مەدرید دوو داوکاریی لە لێنی یۆرۆ هەیە

Yariga App

یاریگا –

دیارە یانەی ریاڵ مەدرید لە رژدی یانە کڕیارەکانی لێنی یۆرۆ تێگەشتووە، بۆیە شاهانەکان دوو داواکارییان لە یاریزانە هەیە.

پێشتر رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی ئاشکرای کردبوو کە یانەی لیل ئامادە نیین بە کەمتر لە 100 ملیۆن دەستبەرداریی بەرگریکارەکەیانبن. هەمان سەرچاوە ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە مەدرید ئامادە نین 50-60 ملیۆن لەو یاریزانە 18 ساڵییەدا خەرج بکەن. بەڵام ئێستا کڕیاری زیاتر هاتوونەتە خەت، لەوانەی پاریس سانجێرمانی پارەدار. هەر بۆیە ریاڵ ، بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئاونای رۆژنامەنووس، دوو داوای لە یۆرۆ هەیە؛ کە یەکەمیان پێویستە ئارامگربێت و دووەمیش لە ئێستادا ئۆفەری یانەکانی دیکە رەت بکاتەوە.

سانتی ئاونا باس لەوەش دەکات مێرەنگی خوازیارە ئۆفەرێک لەنێوان 30-40 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانە فەرەنسیەکە بنێرێت.

یانەی لیل لە پلەی چوارەم کۆتایی بە ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی هێنا. یۆرۆ کە لە دڵی بەرگریی یارید ەکات، لە 32 بەشدارییدا دوو گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button