یاریگا –
یانەی فاینۆردی هۆڵەندی، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بە فەرمی ماڵئاوایی لە ئارنێ سلۆت، راهێنەری تیپەکەیان، کە بڕیارە وەرزی داهاتوو بچێتە لیڤەرپوول کرد.
یۆرگن کلۆپ چەند مانگێک لەمەوبەر بە فەرمی رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ،ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول دەکات و گەڕان بەدوای جێگرەوەی لەلایەن بەڕێوبەرانی یانەکە زۆر بە زوویی دەستیپێکرد.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سلۆت لەسەر کورسی یەدەگی ئەم تیپە بێت و چەند رۆژێک لەمەوبەر هەردوولا گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و ئەم راهێنەرە هۆڵەندییە رایگەیاند کە بڕیارە لە کۆتاییدا فاینۆرد جێبهێڵێت وەرزی نوێ دەچێتە ئەنفێڵد تاوەکوو سەرکردایەتی رێدز بکات.
The memories we made?
They will last. Forever. 🙏#MakingMemories pic.twitter.com/1qsSan9Ngu— Feyenoord Rotterdam (@Feyenoord) May 19, 2024
ئەمڕۆش فاینۆرد بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە فەرمی ماڵئاوایی لە راهێنەرەکەیان کرد. لەم ڤیدیۆیەدا کە وێنە و یادەوەریەکانی تێدایە، باسی ئەوە دەکات کە:
“هەموو سەرەتایەک کۆتایی هەیە”. هەموو کۆتایییەک سەرەتای هەیە. بەڵام ئەو یادگاریانەی دروستمان کرد، هەمیشە دەمێننەوە.
ئێمە ئەم رێگایەمان بنیاتنا و پەیڕەویمان کرد. خولەکی کۆتایی زۆر باش و کلاسیکی مێژووییمان ئەزموون کرد. ئێمە بەهێز وەستاین. لە شاری رۆتەردام. لە هۆڵەندا. لە بەرزترین ئاستدا لە ئەوروپا. زۆر دەستخۆشیمان لێکرا و خەڵاتمان بەدەستهێنا. ئێستا رێگەت پێدەدەین ئارنێ.
بە شانازییەوە بەردەوامین لە بنیاتنانی ئەو بناغەیەی کە ئێوە داتانناوە. سوپاس بۆ هەموو شتێک. بۆ بردنەوەی خولەکە و جامی هۆڵەندا. سوپاس بۆ تۆپی پێ. بۆ یادگارییەکان. بڕۆ پێشەوە راهێنەر.
بەپێی زانیارییەکان لیڤەرپوول پێشتر رەزامەندی دەربڕیوە نزیکەی 11 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 11.7 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی سلۆتی تەمەن 45 ساڵ بە فاینۆرد بدات. سلۆت لە ساڵی 2021ەوە سەرکردایەتی فاینۆردی کردووە، ساڵی رابردوو نازناوی خولەکەی بەدەستهێناوە و لەم وەرزەش جامی هۆڵەندای بەدەستهێنا.