ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ ناكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نایەوێت گرێبەستی لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، لوكا مۆدریچ خواستی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هەیە و دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكەش لەگەڵ یانەكەی بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا ئامادەیە موچەكەی كەم بكاتەوە، بەڵام ئیدارەی یانە شاهانەكە نایەوێت گرێبەستی یاریزانە 38 ساڵانەكە نوێ بكاتەوە و دەیەوێت لە جێگای ئەو هەل بە یاریزانە لاوەكان بدرێت.

ئەوەشخراوەتە روو، لە ناو ریال مەدرید پێیان وایە كاتی مۆدریچ كۆتایی هاتووە و بۆ ماڵئاواییكردن لە ئەفسانەكەیان ئاهەنگێكی گەورەی رێزلێنان رێكدەخەن.

مۆدریچ لەم وەرزەی لالیگا بەشداری لە 30 یاری كردووە و توانیویەتی دووگۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button