ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: چاوەڕێی چاکەیەکی تۆتنهام ده‌كه‌ین

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسیناڵ باسی رکابەری بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی كرد.

ئارسیناڵ دوای بردنەوەی 1-0 بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه و بە خاڵێک لە پێش مانچستەر سیتیە، به‌ڵام سیتی  یارییەکی دواخراوی هەیە و رۆژی سێشەممە بەرامبەر تۆتنهام ئەنجامی ده‌دات.

ئارتێتا لە لێدوانێك بۆ سکای سپۆرت گوتی، بەڕاستی دڵخۆشم،به‌ڵام له‌ مه‌ترسیداین، له‌ دوای مانگی یه‌ك له‌ خول نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌یت و ده‌بێت به‌رده‌وامبیت له‌ بردنه‌وه‌ ئینجا ده‌گه‌یت به‌ ئامانجه‌كه‌ت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەزموونی من لەم خولەدا لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا ئەوەیە کە هەر تیپێک دەتوانێت لە هەر تیپێک بباتەوە، ئه‌م له‌ پرێمه‌رلیگ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو زۆر روویداوه‌.

سەبارەت به‌ كێبركێی پرێمه‌رلیگ له‌ نێوان ئارسیناڵ و سیتی ئارتێتا گوتی، ئێمە دەزانین کە پێویستمان بە ئەنجامێکە له‌ ده‌ستی خۆمان نیه‌، پێویستە ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌  بیکەین، ویستمان لەم دەرگایە بدەین و سندوقی خەونەكه‌مان بکەینەوە بۆ ئەوەی له‌ کۆتا رۆژی وەرز لەبەردەم هاندەرانماندا لە یاری بەرامبەر ئێڤەرتۆن بە چانسی بردنەوەی پرێمەرلیگ ئاهه‌نگ بگێرین، چاوه‌ڕوانی چاكه‌یه‌كی تۆتنهامین به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، ئێمە دادەنیشین بۆ بینینی یارییەکە، چونكه‌ پێویستمان بە ئەنجامەکە هەیە بۆ ئەوەی ببینه‌ پاڵه‌وان.

له‌ كۆتاییدا گوتیشی، زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ ئەم یاریزان و ستافانەدا ئەنجامی باشمان هه‌یه‌ ئەوە 27 مین بردنەوە بوو  لە خولی نایابی ئینگلیزی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ستمان هێنا، لە ماوەی 130 ساڵی یانه‌كه‌ ئه‌مه‌ زۆرترین بردنەوەیە له‌ مێژووی یانه‌كه‌، دڵخۆشم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button