فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی: هه‌ره‌شه‌ له‌ بوروسیا دۆرتمۆند ده‌كات

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان ئاڵای ركابه‌ری به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند بەرزکردەوە ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ نیشاندا.

ئینریکی بۆ کەناڵی پڵەس گوتی، یارییەکه‌ی به‌رامبه‌ر لۆهاڤه‌ر ناجێگیر بوو، یه‌كسانبوونه‌كه‌ قورسبوو، پێموایە هاندەران ئاستی تیپەکە بەرز دەنرخێنن، هەندێک هەڵەمان کرد و زۆرێک لەو دەرفەتانەی بۆمان رێكه‌وت، نەمان قۆستەوە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر هەوڵماندا، یارییەکەمان بە باشی تەواوکرد، دەتوانین بڵێین پاڵەوانی خولەکەین هەرچەندە نازناوەکە لە رووی كاته‌وه‌ یەکلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

راهێنەری یانەی سانجێرمان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە دڵخۆشین، هەموو راهێنەرێک دەبێت هێز و توانا و ئارەزووی خۆی بۆ ركابه‌ریكردن بگەیەنێتە یاریزانەکانی، هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی بكات

ئێنریکی لە کۆتاییدا گوتی، هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوە کۆتایی بە وەرزەکە بهێنین، هەروەها ئامادەین رووبەڕووی دۆرتمۆند ببینەوە و لە هەردوو یارییەکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین.

له‌ كۆتاییدا گوتی، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌م یارییه‌ كردمان له‌ به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند دووباره‌ی ناكه‌ینه‌وه‌، تیپه‌كه‌ بۆ یاریی دۆرتمۆند به‌ ته‌واوی ئاماده‌یه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ كۆتاییدا دڵخۆشبین.

بابەتی زیاتر

Back to top button