ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆفەری یەکەمی لیڤەرپوول رەتکرایەوە

یاریگا –

یانەی فاینۆرد یەکەم ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ دەستبەداربوون لە ئارنە سڵۆت رەتکردەوە.

ماڵپەڕی زە ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، ماوەی هەفتەیەکە لیڤەرپوول لەگەڵ فاینۆرد لە گفتوگۆدایە تا ئارنە سڵۆتی راهێنەری یانە هۆڵەندییەکە بکات بە شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپ، کە راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە رێدز دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئاتڵێتیک، یانە هۆڵەندییەکە یەکەم ئۆفەری رێدزی رەتکردووەتەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن، لیڤەرپوول هەوڵدەدات بەهەرشێوەیەک بێت تواناکانی ئارنە بەدەستبهێنێت.

یانە هۆڵەندییەکە ئامادەیە بە بڕی 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری راهێنەرەکەی ببێت، بەڵام ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول 9 ملیۆن یۆرۆ بووە، بۆیە رەتکراوەتەوە.

هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی لیڤەرپوول ئارنێ سڵۆت دەکاتە شوێنگرەوەی کڵۆپ؟

بابەتی زیاتر

Back to top button