ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی لوكاس ڤازكوێزی ئیسپانی ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئەستێرە ئیسپانییەكە لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یاریزانەكە تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

بەپێی زانیارییەكانی رادیۆی كۆپ، ریال مەدرید بە جدی هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی لوكاس ڤازكوێز دەدات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، یانە شاهانەكە دەیەوێت گرێبەستی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەكە بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاری ریال مەدرید بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڤازكوێز بەهۆی ئاستە بەرزەكەی لە ماوەی رابردوودا بووە، هەر بۆیە یانەكە دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكە سوود لە تواناكانی وەربگرێت.

لوكاس ڤازكوێز

لەم وەرزەی لالیگادا ڤازكوێز بەشداری لە 25 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button