ئیسپانیا

بەر لە یاریی کلاسیکۆ پێرێز چ ئامۆژگارییەکی بۆ لاپۆرتا هەبوو؟

یاریگا –

پێش نانخواردنی نیوەڕۆی ئێل کلاسیکۆ، فلۆرێنتینۆ پێرێز بە خوان لاپۆرتای گوتووە کە بێهیوا نەبێت و هەوڵبدات چاڤی لە بارسێلۆنا بهێڵێتەوە.

ریال مەدرید شەوی یەکشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە بردنەوەی لە بارسێلۆنا بە ئەنجامی 3-2 لە بردنەوەی نازناوی لالیگا نزیک بووەوە و ئێستا تەنها پێویستی بە حەوت خاڵە بۆ بەرزکردنەوەی جامەکە.

چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکانی کلاسیکۆ، نانخواردنی نیوەڕۆ لەنێوان سەرۆکی هەردوو یانە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی مەدرید بەڕێوەچوو، بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، پێرێز لە دانیشتنەکە بابەتێکی ورووژاند کە سەرۆکی بارسێلۆنای تووشی سەرسوڕمان کرد.

بە بینینی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بارسا، پێرێز پێی گوتن:

“ئێوە زۆر دڵەڕاوکێتان هەیە، لەڕاستیدا هۆکارێک بۆ ئەو دڵەڕاوکێیە نادۆزمەوە”. ساڵی رابردوو لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ شکستمان هێنا، بەڵام پێگەی کارلۆ ئەنچیلۆتی هەرگیز لە مەترسیدا نەبووە و هیچ پلانێکمان نەبووە کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵی بهێنین. پێویستە چاڤی دڵنیا بکەیتەوە و هەوڵبدەیت بۆ ماوەی ساڵێکی تر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت لە درێژەی بابەتەکەی نووسیویەتی سەرسوڕمانی بەڕێوبەرانی بارسا لەبەر ئەوە بووە کە وەرزی رابردوو ریال نازناوی جامی شا و جامی جیهانی یانەکانی بردەوە، بەڵام ئەمساڵ بارسا و چاڤی لە هەموو نازناوەکان بێبەش بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button