ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: کارتە سوورەکەی سەر هیونگ مین سۆن لابردرا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە فەرمی سزای ڕاگیرانی هوینگ مین سۆنی یاریزانی تۆتنهانی هەڵوەشاندەوە، دوای وەرگرتنی ئەو کارتە سوورەی لە لێدانی ئاندرێ گۆمێزی ناوەڕاستکاری ئیڤەرتۆندا وەریگرت.

دوای خۆشخشاندنێکی کۆرییەکە و بەربوونەوەی ئاندرێ گۆمێز کە پێکانی سەختی پاژنەی قاچی ڕاستی پورتوگالییەکەی لێ کەوتەوە، ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری ڕاستەوخۆی بە ڕووی سۆندا بەرز کردەوە و یاریزانەکەش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە یاریگای بە جێ هێشت.

دوای بەرزکردنەوەی داوا لەلایەن یانەی ئیڤەرتۆنەوە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاڕی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە بڕیاری ڕاگرتنی ناوبراو بۆ سێ یاری، تۆزێک پێش ئێستا یەکێتییەکە داواکەی لە بەرژەوەندی یانەکە و یاریزانەکە قەبووڵ کرد و ڕایگەیاند کە کرانە دەرەوەکە بڕیارێکی نادروست بووە و سۆن دەتوانێت لە سێ یاریی داهاتووی تۆتنهام بەشداربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button