ئه‌وروپائینگڵته‌را

ڕێکەوتی یاری چارەکی کۆتایی نێوان لیڤەرپووڵ و ئەستۆن ڤێلا لە جامی کاراباو دیاری کرا

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا بە فەرمیی ڕێکەوتی یاری نێوان لیڤەرپووڵ و ئەستۆن ڤێلا لە جامی کاراباو (جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا) دیاری کرا کە دوو یانەکە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکەدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وادەی ئەو یارییە 17ی مانگی دیسامبەری داهاتووە و دەکاتە ڕۆژی سێشەممە، ئەوەش واتە تەنها بە ڕۆژێک پێش یاری لیڤەرپووڵ لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان لە قەتەڕ.

ڕێدز لە پێگەی فەرمی خۆیەوە ئەوەی دڵنیا کردەوە و ڕاشیگەیاند کە ناچارن ئەوکات بۆ هەردوو بەشداربوونکەیان; جامی کارابا و، جامی جیهانی یانەکان، دوو پێکهاتە ئامادە بکەن.

بۆ بیرهێنانەوە، لیڤەرپووڵ لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا 5-5 و دواتر بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بەسەر پشتی ئارسیناڵدا قۆناغی پێشووتریان بڕی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button