ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ کلاسیکۆی ریال و بارسا لەسەر ئەستێرەیەکی سیتی گەرم بووە

یاریگا –

وا دیارە هاوینێکی پڕ چالاکی گواستنەوە چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکات و ئێستا لە زۆرینەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئامانجی خۆی دەستنیشان کردووە بۆ پێگە جیاوازەکانی.

هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ئالفۆنسۆ دەیڤدز بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە لە فەرەنسا و ئەڵمانیاوە بارگەوبنەیان دەگوازرێتەوە بۆ مەدرید و درێسی سپی دەپۆشن. بەڵام دیارە ئەوە هێشتا خواستی شاهانەکان تێر ناکات هەربۆیە چوونەتە کێبڕکێی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی، ریاڵ پێشەنگە لە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی سیتیزنس.

شاهانەکان لەم پێناوەسا رێگەیان گوڵڕێژ نییە. رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی زانیاریی بڵاوکردووەتەوە کە بارسێلۆنای رکابەریشیان خۆیان بۆ هەمان ئامانج ئامادە کردووە تا رکابەرێتی ریاڵ بکەن و خودی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بلاوگرانا ئەو یاریزانەی لا بووەتە ئامانجی سەرەکیی.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر جواو فێلیکس پورتوگالی و هاونیشتیمانی سیلڤا باسی لەوە کرد کە ئەستێرەکەی سیتی پرسیاری لێکردووە لەبارەی شێوازی ژیانکردن لە بارسێلۆنا و دەشیەوێت پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.

سیلڤای تەمەن 29 ساڵان لە دیارترین چەکە کاریگەرەکانی بەردەست پیپ گواردیۆلایە لەوەتەی کاری پێکەوەییان لە یانەکەی شاری مانچێستەر. پێکەوە چەندین نازناوی گرنگیان بردووەتەوە، لەنێویاندا سیانە لەبیرنەکراوەکەی وەرزی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button