ئیسپانیاگرنگترین

دوای هەواڵی رۆیشتنی ناچۆ، کاپتنێکی دیکەی مەدرید ئاشکرا بوو

یاریگا –

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی رۆیشتنی ناچۆ فێرناندێز میدیاکانی ئیسپانیای تەنی، ناسنامەی کاپتنێکی تری ریاڵ مەدرید ئاشکرا کرا.

ئەم هاوینە شاهانەکان ماڵئاوایی دەکەن لە یەکێکیتر لە ئەستێرە پڕ خزمەتەکانی یانەکەیان کە ئەویش ناچۆی بەرگریکار و کاپتنی یەکەمیانە دوای بەسەربردنی تەواوی کاروانی منداڵی و لاوێتی و پیشەگەرێتی لە ڕیزەکانی ڕیاڵ.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، راستەوخۆ ناوی فێدی ڤاڵڤێردی ئاشکرا کرا وەک کاپتنی پێنجەمی یانەکە.

ناچۆ کاپتنی یەکەمە و، بەدوای ئەویش لوکا مۆدریچ، دانی کارڤاخال و تۆنی کرۆس بەدوای ئەودا دێن. ئەمڕۆ ناوی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکەیش بۆ لیستەکە ئاشکرا کرا.

ڕۆیشتنی ناچۆ لە کاتێکدایە هێشتا دڵنیایی نیە بۆ مانەوەی مۆدریچ و کرۆس. ئەوەش چانسێکی زیاتر بە ڤاڵڤێردی دەدات بۆ گەیشتن بە خەونەکەی، وەک پێگەی ڕێلیڤۆ بە خەون ناوی بردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button