ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رۆبێرتۆ: یادگاری نایابم لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەیە

یاریگا –

سێرجی رۆبێرتۆ، كاپتن و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی لالیگای ئیسپانیا.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە، رۆبێرتۆ گوتی:

ئێمە ئامادەین بۆ یاری رۆژی یەكشەممە بەرامبەر ریال مەدرید، دەجەنگین لە پێناو بردنەوەدا وەك ئەوەی یاری كۆتایی بێت.

باشترین یادگاریت لە كلاسیكۆ؟

خۆشبەختانە توانیومە لە زۆر لە كلاسیكۆكان یاری بكەم، یادگاری نایابم لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەیە، بەشداری ئەو گۆڵەم كرد كە مێسی لە كۆتا خولەكەكاندا كردی، بەشداری ئەو هێرشەم كرد كە لیۆ گۆڵەكەی كرد و بە لابردنی درێسەكەی ئاهەنگی گێڕا، ئەوە یادگارییەكی تایبەتە، چونكە لە كۆتا خولەكەكاندا بوو، بێگومان ئەو ساتە وەك خۆشترین یادگارییم هەڵدەبژێرم.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 78 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 70 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button