ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی بارسێلۆنا ئامادەی کلاسیکۆ نابن

یاریگا-

یەکشەممەی داهاتوو لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا دەکات لە هەفتەی 32 ی لالیگادا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکرد، هاندەرانی بارسێلۆنا نایەوێت ئامادەی کلاسیکۆی ئەمجارە بن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئەویش بە دوو هۆکار.

هۆکارێکیان چونکە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە بێ هیوا بوون لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا، هۆکاری دووەمیش گرانی بلیتی یارییەکە.

لە ئێستادا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 8 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button