ئیسپانیاگرنگترین

چارەنوسی ئاراوخۆ بەرەو کوێ

یاریگا-

دوای رووداوەکانی یارییەکەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ، کارتە سوورەکەی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ، ناوی ئەو یاریزانە بۆتە ترێند لەنێو میدیاکانی ئیسپانیا و جیهاندا.

شەوی رابردوو رۆژنامەی سپۆرت وەکو یەکەم سەرچاوە باسی لەوەکرد لە نێو ئیدارەی بارسێلۆنادا کەسانێک هەن حەز بە فڕۆشتنی ئاراوخۆ دەکەن، ئەگەرچی لاپۆرتا هێشتا دوودڵە لەو کارە، بەڵام پێیان وایە ئەگەر ئۆفەرێکیان پێ بگات بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ باشترە بیفڕۆشن.


دواتریش لویس کانۆت رۆژنامەنوس لە کەناڵی TV3 کەتەلۆنی، باسی لەوەکرد بریکاری کارەکانی ئاراوخۆ لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن لە گفتوگۆدایە.

ئەمڕۆش رێلیڤۆ کە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لە ئیسپانیا، باس لەوە دەکات، کە ئاراوخۆ پاڵێوراوێکی سەرەکیە بۆ بەجێهێشتنی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا.

لە خولەکی 29 ی یاریی گەڕانەوەی نێوان بارسا و پاریس لە چامپیۆنزلیگ، ئاراوخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر بارسێلۆنا توشی شکستێکی سەخت بوویەوە، دوای یارییەکە بەشێک لە یاریزانەکان و هاندەرانی بارسێلۆنا رەخنەی توندیان لە ئاراوخۆ گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button