ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی دی رۆسی لەگەڵ رۆما درا

متمانەیەکی زۆر بە دی رۆسی هەیە

یاریگا –

دانیێلی دێ رۆسی لە پۆستی راهێنەرایەتی رۆما بەردەوام دەبێت.

دی رۆسی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوودا گرێبەستێکی تاوەکو کۆتایی وەرز لەگەڵ رۆما واژۆ کرد و شوێنی جۆزێ مۆرینیۆی گرتەوە.

کاتێک دی رۆسی دەستبەکاربوو، رۆما لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی سێریا ئەیدا بوو، ئێستا یانەکەی پایتەخت لە پلەی پێنجەمدایە و حەوت یارییە نەدۆڕاوە.

ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی میلان دەبێتەوە، لە یاری چووندا بە ئەنجامی 0-1 سەرکەوت.

دان و راین فرایدکن، خاوەنانی رۆما لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە

دوای کۆبوونەوەی دوێنێمان لەگەڵ دانیێلی دۆ رۆسە، خۆشحاڵین بەردەوام بوونی دی رۆسی وەک راهێنەری رۆما رابگەینین. لە ماوەیەکی کورتدا، کاریگەری ئەرێنی دی رۆسی و سەرکردایەتییەکەی بەسەر یانەکە دەرکەوتووە. دانیێلی بەڕێز و ورەیەکی زۆرەوە سەرکردایەتی تۆما دەکات.

لە بەیاننامەکەدا هیچ باسی ماوە و شێوازی گرێبەستەکە نەکراوە.

ئەمشەو رۆما لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ پێشوازی لە میلان دەکات و دووشەممەش لە سێریا ئەی رووبەڕووی بۆڵۆنیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button